ئەنجومەنی قەزای هەولێر هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ دەکات

10/05/2021

ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشیمانی و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان گفتوگۆ دەکات.

ئەمڕۆ 10\5\2021  ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی هێمن شێخانی باژێڕوانی هەولێر کۆبونەوە و لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کاری بازنە و ڕایەڵەکان کرا.

هێمن شێخانی، باژێڕوانی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، ئامانجی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕانی ڕونکردەوە و ڕایگەیاند: پێوستە ئەو کاندیدانە بنێردرێنە بەغداد کە دەتوانن شەری مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن، ئەمە ئامانجی بزوتنەوەی گۆڕانە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و بەستنی کۆنفڕانی نیشتیمانی گفوگۆ کراو بەشداربوان ئامادەییان پیشاندا بۆ سەرخستنی پرۆسە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە.


هەواڵی زیاتر