کەناڵی KNN دەست بە پەخش دەکاتەوە..

17/05/2021

لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی میدیای بزوتنەوەی گۆڕان، کەناڵیKNN، لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەمین، سەعات (١٢)ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە (١٩ی ئایاری ٢٠٢١) دەست بە پەخشی ئەزمونی خۆی دەکات.
لە هەنگاوی یەکەمدا لەسەر سیستمی ناوخۆیی و لە رێگای کۆمپانیاکانی تایبەت بە پەخشی ناوخۆیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە هەنگاوی دوەمیشدا وەک کەناڵێکی ئاسمانی لەسەر مانگی دەستکرد پەخشی خۆی دەکات.
کەناڵیKNN، وەک بەشێک لە دامەزراوەی میدیایی گۆڕان و هاوشانی رادیۆی دەنگی گۆڕان و سایتی KNN، بە دیدێکی نوێی میدیایی و کارکردن لەسەر پرەنسیپە نەگۆڕەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بناغە داڕێژەرێتی؛ کار دەکات بۆ فراوانکردنی مەوداکانی ئازادی رادەربڕین و سەکۆیەک دەبێت بۆ گوزارشتکردنی هاونیشتمانیان لە دید و بۆچونەکانەکانیان، لەپێناو پاڵپشتیکردنی دیدگاکانی جەماوەر بە ئاراستەی هەنگاونان بۆ چاکسازیی ریشەیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
KNN وەک هەمیشە مینبەری وتنی راستییەکان، پەنجەرەی بینینی کێماسیەکان، جەختکردنەوەی لەروماڵی میدیایی هاوسەنگ؛ بۆ خستنەڕوی چارەسەری راستەقینە بۆ کێشەو ئاریشەکان دەبێت.

دامەزراوەی میدیایی بزوتنەوەی گۆڕان
١٧ی ئایاری ٢٠٢١


هەواڵی زیاتر