دەرباز محەمەد: بەبێ سوپایەکی یەکگرتوی ناسیاسی و دادگایهكی سهربهخۆ، دەستور تهنها دهقێكی دیكهیە بۆ سهر دهقه پێشێلكراوهكان
19/05/2021
ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، دەستور پێویستە، بەڵام دەستور بەبێ سوپایەکی یەکگرتوی ناسیاسی، تەنھا زیادکردنی دەقێکی دیکەیە بۆ سەر دەقە یاساییەکان.
د.دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی گرنگی و پێویستی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستور پێویستە، بەڵام دەکرێ بەبێ دەستوریش دادپەروەربیت.
دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەی دەستور پێویستە، بەڵام نەبونی دەستور یەکسان نییە بە کوشتنی ھاوڵاتی و بەبێ دەستوریش دەکرێ خەڵک لەسەر قسەکردن زیندانی نەکرێ.
ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، دەستور بەبێ سوپایەکی یەکگرتوی ناسیاسی، بەبێ دادگایەکی ئازا و سەربەخۆ، تەنھا زیادکردنی دەقێکی دیکەیە بۆ سەر دەقە یاساییە پێشێلکراوەکان.