گۆڕان: پێداگرین لە گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان
22/01/2019
یوسف محەمەد سادق، رایدەگەیەنێت؛ فراکسیۆنی گۆڕان لە
پەرلەمانی عێراق پێداگری دەکات لەسەر چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی نێوان هەرێم و
بەغدا و بەتیابەت گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ مانوج ماثيۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سیاسی
له (یونامی) رایگەیاند؛ داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان کردوە کە هاوکاریان
بن له هێنانه‌كایه‌ی کۆمیسیۆنێک كه رێگر بێ له ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
وتیشی: وەکو فراکسیۆنی گۆڕان پێداگریمان کرد لەسەر چاره‌سه‌ركردنی
بنەبڕی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی و پێشمه‌رگه
و شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق.
لای خۆیشاینەوە وەفدەکەی یونامی به‌ڵێنیاندا
كه هاوكار بن له هه‌ر پرسێك كه خزمه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و
به‌غدا و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.