هۆشیار عومەر: وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه سیسته‌می حوکمڕانی لە دەستوردا دەبێت په‌رله‌مانی بێت
26/05/2021
رێکخەری
ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: بونی ده‌ستورێكی دیموكراتی هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی
كوردستان گرنگه و وەک بزوتنەوەی گۆڕان سورین لەسەر ئەوەی سیستەمی
حکومڕانی لە دەستوردا دەبێت پەرلەمانی بێت.
هۆشیار
عومەر رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی
بەوەشکردوە، "پێمانوایه ده‌بێت ده‌ستورێكی ڕێكوپێكمان هه‌بێت كه سیسته‌می
حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخاته‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كان چ ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانان بێت چ دادوه‌ری بێت یان جێبه‌جێكردن بێت به‌ته‌واوه‌تی لێكجیابكاته‌وه
هه‌مووشیان بكات به‌ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه و له‌ده‌سه‌ڵاتی كارتۆنی بیانهێنێته
ده‌ره‌وه كه زۆرجار ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌یان نه‌بووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه".
دەشڵێت: "نامانه‌وێت ده‌ستورێك هه‌بێت كه شێوازێك له‌حكومڕانی
سه‌رۆكێك دروستبكات به‌پله‌ی سوڵتانه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و هاوڵاتیانی
كوردستان بكات به‌هاوڵاتی كۆیله‌ی بێ ده‌ست و پێ، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ده‌ستورێكی
سه‌رده‌میانهە بێت، كه له‌گه‌ڵ ئازادی و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆ بگونجێت لەگەڵ
ئەوەشدا ده‌سته‌به‌ری سه‌رله‌به‌ری ماف و ئازاده سیاسی و شارستانییه‌كان بۆ هه‌موو
هاوڵاتیانی كوردستان بكات".
رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەو
وتوێژەیدا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، فشارێكی یه‌كجار گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێم و حکمومەتی هەرێمی کوردستان هەیە به‌دیاریكراوی،
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ئازادییه‌كان و پێشێلكردنی ئازادییه شارستانییه‌كانه‌وه
هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌ساڵی 1992 وه كوردستان ده‌پارێزێت، به‌ڕاده‌ی
ڕاشكاوی ده‌ڵێن بێزاربووین له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه‌دا له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی
كه هه‌یه له پێشێلكاری ئازادییه‌كان كه هه‌یه، له‌یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه هه‌تا دوایی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستور ده‌توانێت ده‌ره‌چه‌یه‌ك بێت به‌شێك
له‌و شتانه ڕێكبخرێته‌وه".
سەبارەت بە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی دەستور باسی
هۆشیار عومەر باسی لەوەکردوە، " هه‌ڵوێستی گۆڕان نەگۆڕە له‌به‌رئه‌وه دیدگا
و ڕوانینی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
ڕابردووی عێراق، وه ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گۆڕانكاری به‌ئاراسته‌كردنی
دیموكراتیزه‌كردنی سیسته‌مێك ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می په‌رله‌مانی باشترین سیسته‌مه،
وه ئه‌مه شتێكه قابیلی گفتوگۆ نییه."