لە دەرەوەى پشکى هەرێم شەش ملیار دینار بۆ شارەکانى هەرێم جێگیرکرا
22/01/2019
پەرلەمانتارێکى گۆڕان
ئاشکراى دەکات؛ نوێنەرانى کورد لە لیژنەى دارایى و لە دەرەوەى پشکى هەرێم شەش
ملیار دیناریان بۆ هەڵەبجە و دهۆک و قەڵادزێ و سۆران جێگیر کردوە.
هۆشیار عەبدوڵا،
ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، دواى
کۆتاییهاتنى کۆبونەوەى ئەم ئێوارەیەى لیژنەکەیان رایگەیاند؛ لە دەرەوەى پشکی هەرێم
و لە رەشنوسی بودجەى گشتى ساڵى (2019)ى عێراقدا شەش ملیار دیناریان بۆ ئەو شار و
قەزایانەى هەرێمى کوردستان جێگیر کردوە کە تایبەت دەکرێت بە پڕۆژەى جیاجیاى
ئاوەدانکردنەوە.
رونى دەکاتەوە کە لە
رەشنوسەکەدا و لەدەرەوەى پشکى هەرێم دو ملیار دینار بۆ هەڵەبجە و دو ملیار دینار
بۆ قەڵادزێ بۆ هەریەکە لە دهۆک و سۆرانیش ملیارێک دیناریان جێگیر کردوە و چاوەڕێن
لە پەرلەمان و لەکاتى دەنگان بە پڕۆژە یاساکە پەسەند بکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە دوایین گفتوگۆکان بۆ ئامادەکردنى رەشنوسى پڕۆژە یاساکە بۆ دەنگدان بەڕێوەدەچێت.