بزوتنەوەی گۆڕان تەئکید دەکاتەوە لەچاکسازی لە داهاتەکان و کەرتی نەوت
05/06/2021
رۆژی هەینی، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، خانەی راپەڕاندن لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی تیمی حکومەتی ھەرێم، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا، بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەسەر سیاسەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومڕانی هەرێمی کورستان، وە تەئکیدکردنەوە لەتیمی بزوتنەوەی گۆڕان کرایەوە، کە کاری لەپێشینەیان ھەوڵدان بێت بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا.
لەو بارەیەوە، هەماهەنگی هەرسێ لایەنی سەرەکی حکومەتی هەرێم بە پێویست زانرا بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و چاکسازیکردنی پێویست لە داھاتەکان و کەرتی نەوت.