ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد
13/06/2021
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ /٦ / ٢٠٢١ وەفدێکی ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان کە پێکهاتبون لە بەختیار جەوهەر باژێروانی مەکۆی کۆیە و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەکۆی کۆیە، سەردانی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستیانیان کرد و لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەند و جێگران و کارگێڕانی مەڵبەندەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی یەکێتی گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو لاو ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی عێراق و کارکردن بۆسەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان و هەماهەنگی نێوان هەردوو لا بۆ خزمەتکردنی سنورەکە و خەڵکی ناوچەکە لەڕێگەی تیمی هەردوو لا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.