کۆبونەوەی مەیدانیی بەشێك لە هەڵسوڕاوانی بازنەی لەندەن
13/06/2021
رۆژی شهممه
12/6/2021 لە شاری لەندەن کۆبونەوەی بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بازنەی لەندەنی
بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو.
کۆبونەوەکە
تایبەت بو بە کۆکردنەوەی ئامار و ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی بازنە و
ڕایەڵەکان و چۆنیەتی بەشداریکردنی نوێنەری گۆڕانخوازانی بەریتانیا بۆ دوەمین
کۆنفرانسی نیشتیمانیی بزوتنەوەکە.
تەوەرێکی
تری کۆبونەوەکە تایبەت بو بە هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری
کوردستان و دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخستنەوەی ڕەوەندی کوردی و تێکەڵبون و
کاری هاوبەش لەگەڵ کۆمەڵگەی غەیری کورد بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسی لەسنوری
چەند شارەوانیەک بە هاوکاری چەند ئەندامێکی شارەوانی لە شاری لەندەن.