بەشى دوەمى خولى پەرەپێدانى توانای مرۆیى بۆ ئەنجومەنى بەریتانیاى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو

13/06/2021

لەدرێژەى کار و چالاکییەکانى ژورى سەرچاوە مرۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان، ئەمڕۆ یەکشەممە 13/6/2021 لەڕێى پڕۆگرامى (زوم) بەشێوەى ئۆنلاین بەشى دوەمى خولى پەرەپێدانى مرۆیى بۆ هەڵسوڕانى گۆڕان سەربە گۆشەى بەریتانیای بزوتنەوەکە رێکخرا.

لە خولەکەدا هۆشیار عومەر عەلى رێکخەرى ژورى پەیوەندییە دبلۆماسییەکانى گۆڕان، چەند وانەیەکى لەبارەى دبلۆماسى و هونەرى لۆبیکردن پێشکەش کرد و لە تەوەرێکى دیکەشدا بە وردى باسى لە دەستور و ئەگەر و پێشهاتەکانى بەردەم ئەو پڕۆژەیە کرد.

دواتر بەشداربوان چەندین پرسیار و سەرنج و تێبینییان لەسەر هونەری لۆبیکردن خستەڕو و پاشان لەلایەن هۆشیار عومەر وەڵامى سەرنج و تێبینییەان درانەوە.

لەم خولەدا ٨ بۆ ١٢ کاتژمێر وانە لە لایەن چەند کەسێکى شارەزا دەوترێتەوە و ماوەی ٤ هه فتە بەردەوام دەبێت.


هەواڵی زیاتر