شاندێكی پارتی ئازادیی دیموكراتی ئێزدی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
14/06/2021
رۆژی دوشه‌ممه 14/6/2021 شاندێكی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزدی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی گۆڕانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
وه‌فده‌كه پێكهاتبون له ئازاد عه‌بدال كریت جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزدی و سلێمان حاجی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سوهام ده‌خیل نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ژنان و مه‌شی ره‌مۆ ئه‌ندمی بزوتنه‌وه‌ی ژنان.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ گفتوگۆكردن بو له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان حیزبه كوردییه‌كان و كاركردن بۆ ئاشته‌وایی و دورخستنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا باس له گرنگی رۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا له پێناو سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و ئاشته‌وایی گشتی و كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه، لای خۆیه‌وه به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیی بزوتنه‌وه‌كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و كاركردن بۆ گه‌یاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئازادكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ژن و كچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماون و چاره‌نوسیان نادیاره.
هه‌روه‌ك به‌ڵێنیشی دا كه گۆڕان پشتیوانی له داوا ره‌واكانی ئێزدییه‌كان ده‌كات و له‌ڕێی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئێزدییه‌كان بكات له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌یان له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له چاره‌نوسی سیاسی و ئیداریی خۆیان بده‌ن.