دوای ههڵبژاردنه ناوخۆییهكان، یهكهم كۆبونهوهی ئهنجومهنی قهزای كۆیهی بزوتنهوهی گۆڕان بهڕێوهچو
26/06/2021
بەسەرپەرشتی بەختیار جەوهەر باژێروانی مەکۆی کۆیە، یەکەم کۆبونەوەی دوای قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بازنە و رایەڵەکان بەڕێوەچو.
له كۆبونهوهكهدا وێڕای پیرۆزبایی و سوپاس بۆ بەشداریی هەڵسوڕاوانی گۆڕان و سەرکەوتنی پڕۆسەکە لە سنوری قەزای کۆیە، پیرۆزبایی لەو بازنەوان و رێکخەری رایەڵانە کرا کە متمانەی هەڵسوڕاوانیان بەدەست هێنا.
خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغی دوەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەکۆ بەشێکی تری گفتوگۆ و کاری کۆبونەوەی ئەنجومەن بو. لهو چوارچێوهیهشدا خۆڕێکخستنەوە و هەڵبژاردنی ناوخۆیی و ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆیان لەبارەوە کراو بە چەند ڕەخنەو پێشنیارێک کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات.