سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دێرێنه‌كان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات

23/06/2021


پاش هه‌ڵبژاردنی‌ لە کۆنگرەی چوارەم وەک سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كوردستان جەمیل هەورامی، پاشنێوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد.

له‌ دیدارێکی دۆستانەدا له‌گه‌ڵ شێخ كامیل قادر ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن و ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرینی بزوتنەوەی گۆڕان، رۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌درێژایی‌ راپه‌ڕین و شۆڕشی‌ رزگاریخوازی کوردستان به‌رز نرخێنرا و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر داکۆکیکردن لە ماف و داواكارییه‌كانیان به‌بێ جیاوازی و دور له‌ بۆچونی‌ سیاسی‌. له‌و چوارچَوه‌یه‌شدا جه‌میل هه‌ورامی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خه‌بات و ماندوبونی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرینی‌ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیییه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرێت و به‌رگری‌ له‌ مافه‌كانیان ده‌كات.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ شێخ كامیل قادر ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانیی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان دوپات كرده‌وه‌ و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌پێناو سه‌رخستنی‌ خه‌بات و ماندوبونی‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان.


هەواڵی زیاتر