كۆتا بەشی خولی پەرەپێدانی توانای مرۆیی بۆ گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوه‌ی گۆڕان بەڕێوەچو
28/06/2021
لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان گۆشەی بەریتانیا و ژوری سەرچاوە مرۆییەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان، كۆتا به‌شی خولی پێگەیاندنی سەرکردە بۆ هه ڵسوڕاوانی ئەنجومەنی
بەریتانیا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چو.
له خولەكه‌دا
ماوه‌ی نزیكه‌ی 12 سه‌عات وانە بە هەڵسوڕاوانی بەشداربو له‌ڕێی پڕۆگرامی
(زوم) وترایەوە كه تایبه‌ت بو به پرسی سەرکردایەتیکردن.
له كۆتا به‌شدا،
سته‌م كامیل رێخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تیشکی خستە سەر
گرنگی پرسی سەرکردایەتیکردن و پرسی سەرکردە لە سەردەمە جیاوازەکاندا له‌گه‌ڵ
جۆرەکانی سەرکردە و سەرکردایەتیکردن و توانست و کارامەییەکانی سەرکردە.
دواتر بەشداربوان
چەندین پرسیار و سەرنج و تێبینییان لەسەر بابەتەکە و جۆری سەرکردە خستەڕو و پاشان
لەلایەن ستەم کامیل وەڵامی سەرنج و تێبینییەكان درانەوە.
ئه‌م خوله ماوه‌ی
سێ هه‌فته‌ی خایاند و تێیدا چەند کەسێکی شارەزا لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە قسەیان
کرد: شیکاری پرسی رەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن چۆمان محه‌مه‌د رێکخەری
ژوری یاسایی، دبلۆماسیەت و هونەری لۆبیکردن له‌لایه‌ن هۆشیار
عومەر عەلی رێکخەری ژوری دبلۆماسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئاڵنگارییە میدیاییەکانی بەردەم بزوتنەوەی
گۆڕان له‌لایه‌ن دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانەش كه بەشدارییان له
خوله‌كه‌دا كرد لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بڕوانامه‌ی بەشداربونیان پێدەبەخشرێت.