بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان- ئێران كۆبونه‌وه

30/06/2021


‌ئە‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/6/30، وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ختیار عومەر ئه‌ولی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ یاوه‌ری هەریەک هاوژین ره‌وف، نه‌وزاد ره‌باتی، سازه‌ عه‌بدوڵا، ئه‌یهان سه‌عید ئه‌ندامانی ژوره‌كه،‌ سه‌ر‌دانی حیزبی (كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕ‌شگێڕیی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان- ئێران)یان كرد و له‌ لایه‌ن عه‌بدوڵا موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌کە و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندیی ئەو حیزبەوە‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لە په‌یوه‌ندییەکانی نێوان هه‌ردولا و گرنگی به‌رده‌وامی و پەرەپێدانی ئەو په‌یوه‌ندییانە كرا.

لە تەوەرێکی تردا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا و  هه‌ردولا جه‌ختیان کردەوە لەسەر‌ هه‌ماهه‌نگی و یه‌كڕیزیی نیوان لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌ پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاکانی گەلی کورد.


هەواڵی زیاتر