زیندانی سیاسی یه‌كێتی نیشتيمانی سه‌ردانی گۆڕان ده‌كه‌ن
10/07/2021
كۆمكاری زیندانیانی سیاسی یه‌كێتیی نیشتيمانیی كوردستان له‌گه‌ل ده‌سته‌ی زینداییه سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه و دواتر سه‌ردانی ئارامگه‌ی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فایان كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10/7/2021)، كۆمكاری زیندانیانی سیاسی یه‌كێتیی نیشتيمانیی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی زینداییه سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه به ئامانجی؛ (پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بۆ هه‌مواری یاسای ژماره چواری زیندانیانی سیاسی، به‌ستنی كۆنگره یان كۆنفڕانسی ناوخۆی له زوترین كاتدا، له‌گه‌ڵ زیادكردنی فشاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تیمی هه‌ردولا له حكومه‌ت هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی سیاسی و ئیداری و دارایی به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی به‌ره‌وپێش ببه‌ن).
دوای كۆبونه‌وه‌كه كۆمكاری زیندانیانی سیاسی یه‌كێتیی نیشتيمانیی سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا-یان كرد و دواتریش سه‌ردانی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچون له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی زیندانیانی سیاسی.