بەهادین ئەحمەد: بزوتنەوەی گۆڕان شانازییەکی گەورەی میللەتەکەمانە
24/07/2021
باژێروانى
سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان، رایدەگەیەنێت؛ گۆڕان ململانێ حیزبییەکانى لە شەڕی چەکداری
و سڕینەوەی یەکترەوە بۆ ململانێى مەدەنى گۆڕى، بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان شانازییەکی گەورەی ھەمومان
و میللەتەکەشمانە.
بەهادین ئەحمەد،
باژێروانى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە (١٢)یەم ساڵیادى یەکەم بەشدارى سیاسى
بزوتنەوەکەدا، ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕان ئامانجى بەدامەزراویی کردن و سەروەری یاسا
و بەنیشتمانیکردنی حکومەت و ھەرێمەکەمانە و (٢٠٠٩/٧/٢٥)یش وەرچەرخانێکی مێژو و قۆناغێکی نوێ خەباتی مەدەنیانەی گەلەکەمانە،
چونکە ململانێ حیزبیەکانی لە شەڕی چەکداری و لەکوشتن و سڕینەوەی یەکترەوە گۆڕى بۆ ململانێى مەدەنى و ململانێکەشى بردە
ناو پەرلەمانەوە.
ئەوەش دەخاتەڕو
کە گۆڕان بون ئیرادەی بەھێز و پشودرێژی و خۆڕاگری بەردەوامی دەوێت، "دواى
(١٢) ساڵ لەو خەباتە بەردەوامە، بزووتنەوەی گۆڕان و گۆڕان بون شانازییەکی گەورەی ھەمومان و میللەتەکەمانە ".