پەیامى پیرۆزبایى دامەزراوەکانى هەرێم و لایەنە سیاسییەکان بۆ بزوتنەوەى گۆڕان
25/07/2021
بهبۆنهی (12) ساڵهی یهكهم بهشداری سیاسی بزوتنهوهی گۆڕانهوه ههریهكه له سهرۆكی ههرێم و جێگری سهرۆكی ههرێم و سهرۆكی پهرلهمان و سەرۆکى حکومەت و هاوسەرۆکى یهكێتی نیشتیمانی كوردستان و لایهنه سیاسییهكان پیرۆزبایی ئاڕاستهی رێكخهری گشتی و بزوتنهوهی گۆڕان دهكهن.
پەیامى پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
بەڕێز عومهر سهید عهلی
ڕێكخهری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، له یادی دوازدە ساڵهی دامهزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به گهرمی پیرۆزبایی له بهڕێزتان و ئهندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایهنگرانی بزووتنەوەکەتان دهكهم.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا ههیه، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و دهسکهوتهکان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. دووباره پیرۆزباییتان لێدهكهم و هیوای سهركهوتنتان بۆ دهخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٧/٢٥
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان :
بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی
لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و
سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ
دەخوازم.
ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و
هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سیاسیی گرنگی پێکهێنەری
کابینەی نۆیەم ، لە گەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، بۆ ئەوەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بتوانێت بە شێوەیەکی باشتر وشیاوتر کارنامە
چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتێکی شایستەتری هاووڵاتیانی هەرێمی
کوردستان بکات.
هەر شاد و سەرکەوتووبن .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25 ی تەمموزی 2021
پەیامى پیرۆزبایی هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ بزوتنەوەى گۆڕان
بەڕێزان رێکخەری گشتی، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی
گۆڕان
بەبۆنەی ١٢ھەمین ساڵیادی راگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە گەرمترین
پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.
لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی
و ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون
بەسەر تەحەددییەكان یەكبخەین و یەكڕیز و یەكدەنگ بین بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی
و دەستوورییەكانمان.
لەم بۆنەیەدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکانمان
دەكەینەوە بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەدیھێنانی خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵک
و سەرخستنی پڕۆژەی راستەقینەی چاکسازی کە وەڵامدەرەوەی پێویستی و خواستەکانی ھەموو
لایەک بێت.
ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندی
گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن. کوردستانێکی ئارام بونیاد بنێن و قەوارەی
هەرێم بەهێزتر بكەن كە بۆ ئەوەش پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم هێز و لایەنەکان گرنگە.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پەیامی پیرۆزبایی جێگرى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
بەڕێز كاك عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
یادی دامەزراندنی
بزووتنەوەی گۆڕان لە هەموو هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی گۆڕان پیرۆز دەكەم،
بەهیوام ببێتە دەستپێكی قۆناغێكی نوێی پەرەسەندن و گەشەسەندنی ئەم
بزووتنەوەیەی كە یادگاری كاك نەوشیروانە. لەم بۆنەیەشدا بەپێویستی دەزانم
جەخت لە هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی
گۆڕان بكەمەوە كە دوا سپاردەو ئامانجی هەردوو سەركردەی مەزن مام جەلال و
كاكە نەوە بوو.
ئێمە لە یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان لە دەستپێكێكی نوێ و لە قۆناغێكی نوێداین، پێشمانوایە
بەردی بناغەی چاكسازی و بەرەوپێشچوون لە بەهێزكردنی ڕایەڵەكانی پەیوەندیی
هێزە سیاسییەكانی كوردستاندا دێتەدی، بەتایبەت یەكێتی و گۆڕان كە ئامانجە
هاوبەشەكانیان زیاترە لە جیاوازییەكانیان، لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە پێداگرین
لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندی گەندەڵی و یاساشكێنی لەپێناو ئەوەی بگەینە
حوكمڕانییەكی دروست و ڕەشید كە خەونی چەندین ساڵەی گەلەكەمانە.
ئەركی یەكێتی و گۆڕانە لە
سەركردایەتییەوە تا بنكە جەماوەرییەكان بەجۆش و خرۆشەوە "هاوپەیمانی
كوردستان" سەربخەن لە هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئێمە پێكەوە بەهێزین و پێكەوەش دەتوانین زۆر دەسكەوت بەدەست بهێنین،
بەهاوكاری هەموولاش دەتوانین یەكدەنگییەكی كوردستانی لەسەر نەگۆڕە نیشتمانی
و نەتەوەییەكان لە عێراق دروست بكەین و بەمەش ڕۆحی شەهیدەكان ئاسوودە
دەكەین و دڵی دۆستانمان لەهەموو دنیا خۆش دەكەین، هەر لەو رێگایەشەوە مافە
دەستوریی و نەتەوەییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەستەبەر دەكەین.
یەكێتیی نیشتمانی لەسەر
گفت و بڕیاری خۆیەتی، بەگیانێكی تازەو بەكردەیی ئەمجارەیان كار بۆ چاكسازی و
گۆڕانكاریی دەكات و بەدەستێكی ئاسنین بەگژ خواروخێچیییەكاندا دەچێتەوە،
كۆمەڵانی خەڵكیش دڵنیا دەكەینەوە لە ئەمڕۆ بە دواوە دەرەنجامی هەوڵەكانمان
بۆ چاكسازی و كۆتاییهێنان بە گەندەڵی دەبینن. لەم ئەركە نوێیەش كە
خستوومانەتە بەردەم خۆمان چاومان لە پشتیوانی هاوپەیمان و دۆستەكانمانە و
كورد دەڵێت "چەپڵە بە دەستێك لێنادرێت".
هەر شاد و سەربەرز و سەركەوتوو بن
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
پەیامى پیرۆزبایى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بۆ بزوتنەوەى گۆڕان
بهڕێز كاك عومهری سهید عهلی، ڕێكخهری گشتیی بزوتنهوهی گۆڕان..
بهڕێزان ئهندامانی خانهی ڕاپهڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنهوهی گۆڕان..
بهبۆنهی (١٢) دوانزهھهمین ساڵیادی دامهزراندنی بزوتنهوهی گۆڕان، جوانترن پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستهی بهڕێزتان و سهرجهم ئهندامان و ههڵسوڕاوانی بزوتنهوه تێكۆشهرهكهتان دهكهین، ھیواخوازین ئهم یاده ببێته مایهی لێكنزیكبوونهوهی زیاتری هێزه سیاسییهكانی كوردستان و قووڵبوونهوهی پهیوهندییهكان و تهبایی نێوماڵی كورد.
هاوكات پێشبینیمان ئهوهیه كه تیمهكانی بزوتنهوهكه له پهرلهمان و حكوومهت پهیوهستی بهرنامه و ئامانجهكانی گۆڕان بن و ڕۆڵێكی كارا بگێڕن لهپێناو بهدیھێنانی ئامانجه ڕهواكانی گهلهكهمان لهسهر ئاسته جیاوازهكانی حوكمڕانی له عێراق و ھهرێمی كوردستان به ئاڕاستهی خزمهتكردنێكی باش و شایسته به ھاونیشتمانییان و ڕووبهڕووبوونهوهی گهندهڵی و كاراكردنی پرۆسهی چاكسازیی سیاسی و حوكمداری.
ھهمیشه شاد و سهرفراز و سهركهوتووبن.
د. ڕێواز فایق
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
٢٠٢١/٧/٢٥
پەیامى پیرۆزبایی
جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان
بهڕێز كاك عومهری سهید عهلی
ڕێكخهری گشتیی بزووتنهوهی گۆڕان
به بۆنهی دوانزهههمین ساڵهی دامهزراندنی بزووتنهوهی گۆڕان، پیرۆزباییهكی گهرم ئاراستهی بهڕێزتان و ئهندامانی خانهی ڕاپهڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی و گشت ئهندام و ههوادارانی بزووتنهوهكهتان دهكهم.
بزووتنهوهی گۆڕان وهكو بزووتنهوهیهكی سیاسی ههر له سهرهتای دامهزراندنییهوه ڕۆڵێكی كاریگهری ههبووه له بهرهوپێشچوونی پڕۆسهی سیاسی له كوردستان و عێراق، هیواخوازم ئهم یادانه بكهین به دهرفهتێك بۆ یهكڕیزی و دروست كردنی كۆدهنگیهكی هاوبهش لهنێوان پارته سیاسییهكان بۆ دهستهبهركردنی مافهكان و گهیشتن به ئامانجهكان.
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا
جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان
٢٠٢١/٧/٢٥
پەیامی پیرۆزبایی
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی
کوردی/فارسی
پەیامی پیرۆزبایی
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی
گۆڕانەوە
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی بەرێز عومەر سەید عەلی
رێکخەری گشتی گۆڕانی کردووە، پیرۆزبایی دوازدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حیزبەی
لە رێکخەری گشتی، ئەندامانی ژووری راپەڕاندن، جڤاتی نیشتیمانی و تەواوی ئەندامان و
لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد.
شوشتەری لەو پەیامەدا
هیوای خواست بزوتنەوەی گۆڕان لە تەواوی قۆناغەکاندا پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بە
خۆیەوە ببینێ بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان و جەختی کردەوە کە پەیوەندیەکانی نێوان
کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق و بزوتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیە
هاوبەشەکاندا پتەوتر دەبێت.
پیام تبریک
سرکنسول جمهوری اسلامی ایران در سلیمانیه به مناسبت سالگرد تاسیس جنبش تغییر
مهدی شوشتری،
سرکنسول جمهوری اسلامی ایران در سلیمانیه، در پیامی خگاب به ێقای عمر سید علی، دبیرکل
جنبش تغییر (گوران)، دوازدهمین سالگرد تاسیس این حزب را به دبیرکل، اعچای اتاق
اجرایی، شورای ملی و تمام اعچا و هواداران ێن تبریک گفت.
شوشتری در این پیام
چمن ابراز امیدواری نسبت به پیشرفت و توسعه هرچه بیشتر جنبش تغییر در تمام عرصه ها
در راستای خدمت به مردم اقلیم کردستان، تاکید کرده است مناسبات و روابگ میان جمهوری
اسلامی ایران و اقلیم کردستان عراق و جنبش تغییر در چارچوب منافع مشترک فیمابین
مستحکم تر خواهد شد.
پەیامى پیرۆزبایى مەکتەبی سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان
بەڕێزان/رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان
سڵاوێكی گەرم...
بەبۆنەی یادی 12 ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەكەین، لەڕێگای ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو تێكۆشەران و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین.
هەر لەم یادەدا، سڵاو و دروود دەنێرین بۆ رۆحی پاكی رەوانشاد كاك نەوشیروان رێكخەری پێشووی گۆڕان، كە نیو سەدە تەمەنی خۆی بۆ خەبات لەپێناوی سەرفرازیی و رزگاریی گەلی كوردستاندا تەرخانكرد.
ئەمساڵ لەكاتێكدا یادی دامەزراندنی بزوتنەوەكەتان دەكەنەوە، عیراق و ناوچەكە بە هەلومەرجێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەبایی و هاوهەڵوێستیی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و یەكڕیزیی گەلەكەمان، بەپێویستییەكی مێژووی قۆناغەكە دەزانین.
لەم یادەشدا، كە لەسەروبەندی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە، گرێدانی هاوپەیمانیی كوردستان لەنێوان هەردوولاماندا، بەدەستكەوتێكی گرنگ دەزانین بۆ یەكخستنەوەی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا لەژێر یەك چەتری كوردستانیدا.
جارێكی تر پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
25/7/2021
هاوکات هەریەکە لە بەڕێزان؛ مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمیندارى گشتى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان و محەمەد حاجى مەحمود، سکرتێرى حیزبى سۆشیالیست دیموکراتى کوردستان لە دو پەیوەندى تەلەفۆنى جیاوازدا پیرۆزبایى (12)یەمین ساڵیادى بەشدارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕانیان لە بەڕێز عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کرد. لەو پەیوەندییە تەلەفرنییانەدا پەیوەندى دۆستانەى هەردولا دوپات کرایەوە.
پەیامى پیرۆزبایى دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ك.ن.ك
بهڕێز کاک عومهر سهید عهلی، ڕێكخهری گشتیی بزوتنهوهی
گۆڕان
بهڕێزان ئهندامانی خانهی ڕاپهڕاندن
بەڕێزان ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنهوهی گۆڕان
بەڕێزان هەڵسوڕاوانی گؤڕان
١٢ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی 25ی تەموزی ساڵی 2009دا بزوتنەوەی گۆڕان وەك
هێزێكی نوێی مەدەنی، جەماوەری و چاکسازیخواز، بەشداریكرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا
و بۆیەكەمجار لە مێژوی هەرێمدا توانی وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی گەورە بچێتە پەرلەمان
و هاوكێشەی سیاسی هەرێمی کوردستانی بگۆڕی و وهرچهرخانێکی سیاسیی گهوره بو لە مێژوی
خەباتی گەلی کوردستاندا، کە بۆیهکهمجار هێزێکی مهدهنی، بهدیدێکی ڕون ململانێی
سیاسی بۆ چاکسازی دەستپێکرد.
لەدوانزە هه مین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا، جوانترن پیرۆزبایی
خۆمان ئاڕاستهی بەڕێزتان و سەرجهم و ههڵسوڕاوانی بزوتنهوه تێكۆشهرهكهتان
دهكهین، بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی
سیاسیی کوردستاندا ههیه،
یادی دوانزە هه
مین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە کاتێک دایە ، کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و کوردستان بە دۆخێکی
سیاسی ناجێگیر و ھەستیار و ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت،
لەو پێوەندەدا باشووری کوردستانیش لە سۆنگەی نەبوونی کۆدەنگی سیاسی و کارنامەیەکی ھاوبەش، رۆژ لە دوای رۆژ کێشەکانی لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت،
بۆیە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ڕوانگەی هه ستکردن بە بەرپرسیارێتی، ھێنانە ئارای
کەشێکی ئارام و یەکدی قەبووڵکردن، بە ئەرکی ھەمووان دەزانێ. بەھێزکردنی پەیوەندی
لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا، وەک پێویستییەکی ھەنووکەیی قۆناخەکە و بەرنگاربوونەوەی
ئالنگاریەکان. ئێستا کوردستان و ناوچەکە لەبەردەم پێشهات و گۆڕانکاریی گەورەدان. لە
لایەکەوە قەیرانی ناوخۆیی ولاتە ئیقلیمیەکان و هەمانکات دەستوەردانە کاروباری کوردستانەوە.
زیاتر لەوەش هێرش و داگیریکاریی دەولەتی تورکیا لە باشووری کوردستان، ئەوەمان
لێدەخوازێت داوا لە هەموو لایەک بکەین بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.
سڵاوو رێزی بێ پایانمان
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ك.ن.ك
25.07.2021 برۆکسل