برزۆ مەجید: یەکڕیزى لایەنەکان لە بەغدا پێویستە لەهەرێمى کوردستانیش رەنگبداتەوە
25/07/2021
ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى یەکڕیزى لە نێوان
لایەنەکانى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکریزى لایەنەکان لە بەغدا گرنگە،
بەڵام پێویستە لەهەرێمى کوردستانیش رەنگدانەوەى هەبێت.
برزۆ مەجید، ئەندامى خانەى راپەراندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەداین کەپێکەوە ژیانێکى سیاسى و حزبى تەندروست لە
هەرێمى کوردستان هەبێت.
سەبارەت بە یەکڕیزى نێوان لایەنە کوردییەکان لەبەغدا، ئەو ئەندامەى
خانەى راگەیاندنى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت :"
یەکڕیزى لایەنەکان لە بەغدا بەلاى ئێمەوە گرنگە بەڵام پێویستە لەهەرێمى کوردستانیش
رەنگدانەوەى هەبێت".
راشيگەياند، یەکریزى لەناوخۆدا بەوە دێتەدى کە هەڵبژاردن پاکوبێ گەرد
بێت، دۆسیەى نەوت شەفاف بێت، دادپەرورەى و دیموکراتی هەبێت، حزبەکان بەیەک چاو
تەماشا بکرێن.
لەهەمانکاتدا جەختى کردەوە لەوەى لەگەڵ ئەوەدانین کە لێرە لایەنێک
دەستبەسەر هەموو شتێکدا بگرێت و لەهەمانکاتدا لایەنەکانى تر تۆمەتبار بکات بەوە
یەکڕیزى ناپارێزن.