وێنە؛ کردنەوەى مەکۆى ناوبازاڕى بزوتنەوەى گۆڕان

05/08/2021

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى و هەڵسوڕاوان، مەکۆى بازاڕى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى کرایەوە.

 

سیروان محەمەد، سکرتێرى رایەڵەى بازاڕى بزوتنەوەى گۆڕان بە سایتى فەرمى (گۆڕان)ى راگەیاند: لە چوارچێوەى پڕۆسەى خۆ وێکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان دوبارە مەکۆى بازاڕ کراوەتەوە بە ئامانجى دروستکردن و پتەوکردنەوەى پەیوەندیی نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵسوڕاوان و هاوڵاتیان و کاسبکاران لە هەمو توێژەکان و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە دۆخ و کێشە و رێگرى و ئاستەنگەکانیان و هاوکاریکردنیان بە گەیاندنى کێشەکانیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

 

وتیشى: جگە لەوەش لە وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق نزیک دەبینەوە، ئەم مەکۆیە دەبێتە پردێکى پەیوەندى گرنگ لەگەڵ هاوڵاتیان و کاسبکارانى ناوبازاڕ و کاردەکات بۆ سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستانى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى لەو هەڵبژاردنە و گەیاندنى بەرنامەکانى بە هاوڵاتیان لە ناوبازاڕ.


هەواڵی زیاتر