گۆڕان پیرۆزبایى لە سۆسیالیست دەکات

08/08/2021


بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایى لە حیزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دەکات و لە کۆبونەوەیەکیشدا دۆخى سیاسى وبژێوى و گوزەرانى هاوڵاتیان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (8/8/2021)، شاندێکى بزوتنەوەى گۆڕان کە لە بەختیار عومەر ئەولى رێکخەرى ژورى پەیوەندیە سیاسییەکان و ئەندامانى ژورەکە پێکهاتبون، سەردانى محەمەد حاجى مەحمود سکرتێرى حیزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان-یان کرد بە بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى حیزبەکەیانەوە.

لە کۆبونەوەیەکدا دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پێشهاتە نوێیەکان تاوتوێکرا، هەردولا پێویستى یەکڕیزى کورد لە بەغدا و هەوڵدان بۆ پاراستنى بەرژەوەندییە باڵاکانى کورد و پاراستنى سەقامگیرى سیاسى لە هەرێمى کوردستانیان دوپاتکردەوە.

هاوکات کارى پێکەوەیى و پتەوکردنى پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا دوپاتکرایەوە.


هەواڵی زیاتر