بەدران چیاکورد ستایشى هەڵوێستەکانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

09/08/2021

جێگری سەرۆکی دەستەی  سەرۆکایەتی هاوبەشی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ستایشى هەڵوێستە نەتەوەییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات.

بەدران چیا کورد جێگری سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی هاوبەشی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سیمینارێکدا کە لە ناوەندی کلتوری کوردستان لە کانتۆنی زیوریخ  بۆى رێکخرابو دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوچەکە بە گشتی و  رۆژئاواى کوردستان (باکور و رۆژهەڵاتی سوریا)ى بە تایبەتی خستەڕو.

لەو سیمینارەدا کە هەریەک لە رەفیق عەبدوڵا و بژوێن ئەحمەد بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان و لەسەر بانگهێشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا بەشدارییان کرد، گۆشەنیکاى بزوتنەوەى گۆڕانیان رونکردەوە، لای خۆیەوە بەدران چیا کورد هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی بەرز نرخاند سە بارەت رۆژئاوای کوردستان و ستایشى نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد بۆ بەشداریکرنیان و دەوڵەمەند کردنی سیمینارەکە بە سەرنج و تێبینیەکانیان.


هەواڵی زیاتر