هەولێر؛ کۆبونەوەی باڵای سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتی بانگەشەکانی هەڵبژاردنى گۆڕان بەڕێوەچو

11/08/2021

کۆبونەوەی باڵای سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو.

ئەمڕۆ چوارشەمممە، کۆبونەوەی باڵای سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە مەکۆی هەولێری بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، ئەندامانی جڤات و باژێڕوانەکانی هەولێر، شەقڵاوە، چۆمان و روازندوز لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوەچو.

لە کۆبونەوەکەدا هەماهەنگی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوپەیمانی کوردستان و چۆنیەتی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەکان بۆ سەرخستنی قەوارەکە بەگشتی و کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران کە بڕیارە لە تشرینى یەکەمى ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، گفتوگۆکرا.

بڕیارە لە رۆژانی داهاتودا، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بچێتە چوارچێوەی کرداری بۆ پێکهێنانی لیژنە و کۆمیتەی هاوکاری و هاوبەش.


هەواڵی زیاتر