وێنە؛ ئەنجومەنى قەزاى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکاریى بۆ هەڵبژاردن دەکات
12/08/2021
ئەنجومەنى قەزاى
سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکاریى بۆ هەڵبژاردنەکان و بەگەڕخستنى هەوڵەکان دەکات
لەپێناو سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان و کاندیدەکانى بزوتنەوەى گۆڕان.
ئەمڕۆ پێنجشەمممە،
بە مەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى پڕۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و
چۆنیەتى دەستپێکردنى بانگەشە و بەگەڕخستنى هەوڵەکان بۆ سەرخستنى هاوپەیمانى
کوردستان، ئاسۆ رەحیم سکرتێرى کاروبارى باژێرەکان لە خانەى راپەڕاندن و بەهادین
ئەحمەد باژێروانى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ بەرپرسى بازنە و رایەڵەکانى ئەنجومەنى باژێرى سلێمانى
کۆبونەوە.
بەهادین ئەحمەد لەبارەى
ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەوە بە سایتى فەرمى (گۆڕان)ى راگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەى
هەنگاوەکانى داهاتو بۆ دەستپێکردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن و چۆنیەتى دابەشکردنى رۆڵ و
دروستکردنى کۆمەڵێک لیژنە بۆ راپەڕاندنى ئەرکەکان، هاوکات هەماهەنگی نێوان بزوتنەوەی
گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوپەیمانی کوردستان و چۆنیەتی دەستپێکردنی
هەڵمەتی بانگەشەکان بۆ سەرخستنی قەوارەکە بەگشتی و کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە
هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران تاوتوێکرا.