وێنە؛ (رامانێک لە نەوشیروان مستەفا) بڵاو کرایەوە

21/08/2021

کتێبى رامانێک لە نەوشیروان مستەفا بڵاوکرایەوە و نوسەرەکەى ئەوە دەخاتەڕو کە بەشێوەیەکى ئەکادیمى و پشت بەستن بە بەڵگە و دۆکیۆمێنت کتێبەکەى نوسیوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/8/2021) لە ئەمنە سنورەکە لە سلێمانى، لە رێوەڕەسمێکدا کتێبى (رامانێک لە نەوشیروان مستەفا) لە نوسینى مەجید ساڵح و چاپکردنى کۆمپانیاى وشە بڵاوکرایەوە.

 

لە رێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەکى بەرچاو لە دۆستانى کتێب و نوسەر و رۆژنامەنوس و مامۆستاى زانکۆ و هەڵسوڕاوانى گۆڕان ئامادەى بون، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لە وتەیەکدا ئاماژەى بە هەڵوێست و مێژوى خەباتى سیاسى و ویستى گۆڕانخوازیى و سەرکردایەیتکردنى نەوشیروان مستەفا کرد و رۆڵى ئەوى لە خەباتى رزگاریخوازى گەلى کورد بۆ ئامادەبوان رون کردەوە، دواتر سەردار عەبدوڵا لەبارەى نوسەر و کتێبەکە وتەیەکى پێشکەش کرد و ئەوەى خستەڕو کە هەوڵدراوە بە شێوازێکى ئەکادیمى ئەم کتێبە بەرهەم بهێنرێت، دواتریش مەجید ساڵح نوسەرى کتێبى رامانێک لە نەوشیروان مستەفا پوختەیەکى لە ناوەڕۆکى کتێبەکە و بەشەکانى پێشکەشى ئامادەبوان کرد و جەختى کردەوە کە جگە لەوەى هەوڵیداوە بەشێوەیەکى تەواو ئەکادیمى کتێبەکە ئامادە بکات، وتى: بۆ پشتڕاستکردنەوەى هەر زانیارییەک پشتم بە بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنت و دەستنوسەکانى ئەو سەردەم بردوە بردوە.


هەواڵی زیاتر