هەڵسوڕاوانى بەریتانیاى بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکاریى بۆ هەڵبژاردن دەکەن

22/08/2021

گۆڕانخوازانى ئەنجومەنى بەریتانیا پرسى هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تاوتوێ دەکەن و بەگەڕخستنى هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان و کاندیدانى بزوتنەوەى گۆڕان دوپات دەکەنەوە.

کۆبونەوەى بەشێک لە گۆڕانخوازانی ئەنجومەنی بەریتانیا لە رێگای وێبناری زوم بەڕێوەچو، تێیدا فوئاد جەمال بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەى پڕۆسەکە و چۆنیەتی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرچاو رونی دایە بەشداربوان و داوای کرد سەرجەم هەوڵەکان بخرێنەگەڕ لەپێناو سەرخستنی هاوپەیمانى کوردستان و کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى بەگەڕخستنی توانای هه ڵسوڕاوان کرا لەپێناو سەرخستنی سەرجەم کاندیدەکان و لە رێگەى دروستکردنی تۆڕێکی راگەیاندن و پەیوەندیکردن بە دەنگدەران و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان لەناوەوەی کوردستان و هاندانیان بۆ دەنگدان بە کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

هاوکات ئاماژە بەوە کرا کە بەشێک لە رەوەندى کوردى بەشێوەى مەیدانی لەگەل هەڵسوڕاوان و دەنگدەران کۆببنەوە و داوا لە هەڵسوڕاوان بکرێت بە شداری کارایان هه بێت لە بەگەڕخستنی کەمپینی هه ڵبژاردن و پەیوەندیکردنەوەیان بەکەسوکاریان بۆ بەشداریکردن لە هه ڵبژاردن و دەنگدانیان بەکاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆران.

لاى خۆیەوە شۆڕش حەمید بەرپرسی ئەنجومەنی بەریتانیا سوپاسی بەشداربوانی کۆبونەوەکەی کرد و داوای لە هه ڵسوڕاوان کرد کە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر