سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان سەردانى مەکۆى هەولێرى گۆڕان دەکات

26/08/2021

سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان سەردانى مەکۆى هەولێرى گۆڕان دەکات و لە کۆبونەوەیەکدا جەخت لەوەکرایەوە کە سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر مافە دەستوریەکانی هەرێم لە بەغدا.

قوباد تاڵەبانى، سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان سەردانى مەکۆى هەولێرى بزوتنەوەی گۆڕانى کرد و لە کۆبونەوەیەکدا کە ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاى هەولێر ئامادەی بون گفتوگۆ لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستان و هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرا.

هێمن شێخانى، باژێروانى هەولێرى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا چۆنیەتى بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کارى پێکەوەیى گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هاوکات باس لە بارودۆخی سیاسی و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرا ئەوەش دوپاتکرایەوە کە سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانى، کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر مافە دەستورییەکانی هەرێم لە بەغدا


هەواڵی زیاتر