ژورى رۆژنامەوانیى ئامادەکارى بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن دەکات

29/08/2021

ژورى رۆژنامەوانى وۆرک شۆپێک بۆ بەڕێوەبەرى میدیاکانى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان ساز دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/8/2021) ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان لە مەکۆى سەرەکى لە شارى سلێمانى، بەمەبەستى کاراکردنى رۆڵى میدیاى ئەنجومەنى قەزاکان و سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان و کاندیدانى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەران، وۆرک شۆپێکى سازکرد.

لە وۆرک شۆپەکەدا چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ روداوەکان و چۆنیەتى خۆ ئامادەکردن بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن خرایەڕو، دواتر گفتوگۆ لەبارەى دانانى پلانکار و چۆنیەتى کارى میدیاى ئەنجومەنى قەزاکان کرا، هەروەک جەخت کرایەوە لە بەگەڕخستنى سەرجەم هەوڵەکان بۆ هاندانى هاوڵاتیان لە بۆ بەشدارى لە پڕۆسەى هەلبژاردنەکە و سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان و لەناویدا کاندیدانى بزوتنەوەى گۆڕان.


هەواڵی زیاتر