ئەنجومەنى قەزای کۆیە ئامادەکارى بۆ بانگەشە دەکات

31/08/2021

ئەنجومەنى قەزای کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکارى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (٣١ / ٨ / ٢٠٢١) بەسەرپەرشتی بەختیار جەوهەر باژێروانی کۆیە، کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو.

لە کۆبونەوەکەدا ئامادەکاری بۆ کەمپینی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و دروستکردنی لیژنەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنوری قەزای کۆیە تاوتوێکرا و جەخت کرایەوە لە کارکردنى هەمەلایەن و بەگەڕخستنى هەوڵەکان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان، دواتر میکانیزم و شێوەى گونجاوى کارکردن لەو پێناوەدا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.


هەواڵی زیاتر