وێنە؛ كۆبونەوەی تیمی حکومیی بزوتنەوەی گۆڕان

31/08/2021

لە بەردەوامى زنجیرە کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى قەزاى هەولێرى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ ئاادەکارى هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە (٣١/٨/٢٠٢١)، کۆبونەوەی تیمی حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی هەولێر بە سەرپەرشتی کەمال موسلیم ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان و ئامادەبونی هەردو کاندیدی بازنەکانى (٢، ٤)ى هەولێر برزۆ مەجید و د. عبدالسلام بەڕێوەچو.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێم و پێویستى کارکردن بە شێوازى تیم و بەگەڕخستنى هەوڵەکان و توانستى هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان بە ئامانجى بەشداریکردنى زۆرترینى هاوڵاتیان لە پڕۆسەى هەلبژاردنەکە و سەرخستنى هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سنورەکە.


هەواڵی زیاتر