باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر: لەجێگەی بەڵێنی گەڕانەوەی مافەدەستوریەکان دەستیان کرد بە چەواشەکارى

02/09/2021

ئەنجومەنى قەزاى هەولێرى بزوتنەوەى گۆڕان رەتى دەکاتەوە هیچ هەڵسوڕاوێکى گۆڕان پەیوەندى بە پارتیەوە کردبێت و رایدەگەیەنێت؛ لەگەڵ دەستپێکی بانگەشەیاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەجێگەی ئەوەی بەڵێنی گەڕانەوەی مافەدەستوریەکانی هەرێمی کوردستان بدەن، دەستیان کرد بە درۆکردن.

رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنى قەزاى هەولێرى بزوتنەوەی گۆڕانەوە:
تەنها رۆژێک دوای ( 31ی ئاب) لقی دووی پارتی کە خاوەنی 75 ساڵ خەباتە، لەجێی ئاشتکردنەوەو خزمەتکردنی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان و لەگەڵ دەستپێکی بانگێشەیاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەجێگەی ئەوەی بەڵێنی گەڕانەوەی مافەدەستوریەکانی هەرێمی کوردستان بدەن، دەستیان کرد بە درۆکردن.
٭ رۆژێک دوای 31ی ئاب، لە لقی دووی پارتیدا وێنەی پۆلێک گەنج بڵاو دەکرێتەوە، گوایە هەڵسوڕاوی گۆڕانن و چونەتە ڕیزەکانی پارتی، من سەرەتا بە هاوڕێیانی لقی دوو دەڵێم، ئەگەر ئەمەتان بۆ ئافەرینێک کردووە کە سەروی خۆتان لێتان بکات ئەوا دڵنیابن سەرۆکەکەشتان باوەڕ بەم درۆیە ناکات، چونکە ئەوانەی لە وێنەکەدا دیارن تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش گۆڕان نەبونە، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو هیچ کامێکیان هەولێری نین، ئەگەر بۆ بانگێشەش کردوتانە ئەوا دڵنیابن بەم ڕەفتارانە بچوکتر دەبنەوە، ئەگەر لە بزوتنەوەی گۆڕان و مەکۆی هەولێریش ترستان هەیە ئەوا پێویستە بەخۆتاندا بچنەوە، چونکە گۆڕان واتە دەنگی ناڕازی، گۆڕان واتە خەڵکی بەشمەینەت، گۆڕان واتە داکۆکیکردن لەمافە ڕەواکانی هاوڵاتیان، بەکورتی کۆکردنەوەی دەنگ بە گەڕانەوەی هیوا دەکرێت، گەڕانەوەی هیواش بە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی ماف و سەروەری یاسا دەکرێت نەک بە درۆو چەواشەکاری.

هێمن شێخانی
باژێڕوانی بزوتنەوەی گۆڕان
هەولێری پایتەخت


هەواڵی زیاتر