شاندێكی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ گۆڕان دەکات

06/02/2019

رۆژی (سێشه‌ممه‌) شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ باژێروانیی‌ هه‌ولێره‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌دیدارێكدا وه‌فدی‌ میوان داوایان لە بزوتنەوەی گۆڕان کرد هەرچی زوە پەلە بکرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ گۆڕان داوای‌ كرد به‌شی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ربه‌ یۆنامی‌ به‌دواداچون بكات بۆ كه‌یسی‌ ده‌ستگیركراوانی‌ روداوه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ رابردوی‌ شیلادزێ و داواشیكرد هه‌رچی‌ زوه‌ كار بكرێت بۆ ئازادكردنیان.

وه‌فده‌كه‌ یۆنامی‌ پێكهاتیون له‌ بەرپرسی سیاسی و راوێژکاری سیاسی لە ئۆفیسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان.