برزۆ مەجید: نابێ ژیان و گوزەرانی خەڵکی بەشەرەفی ھەولێر بخرێتە مەترسیەوە

12/09/2021

برزۆ مەجید، ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ ئیدانەکردنى هێرشەکانى شەوى رابردو بۆ سەر ھەولێر، دەڵێت: نابێت ھەولێر بکرێتە گۆڕەپانی ململانێ.

هەروەک دەڵێت: نابێت ژیان و گوزەرانی خەڵکی بەشەرەفی ھەولێر بخرێتە مەترسیەوە لە پێناو ئەجێندای ناحەزان.

لێدوانەکەى برزۆ مەجید کە کاندیدنى ژمارەى (27)ى بازنەى چوارى هەولێر لە هاوپەیمانى کوردستان، لەکاتێکدایە شەوى رابردو بۆ جارێکى دیکە هێرش کرایە سەر شارى شارى هەولێر و وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکە بە دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە و هێزی هاوپەیمانانى لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کردوەتە ئامانج.


هەواڵی زیاتر