وەفدێكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

12/02/2019

بزوتنەوەی گۆڕان و رەوتی حیكمەی نیشتیمانی تاوتوێی پرسی تەواو كردنی پێكهاتەی حكومەتی عێراق و كێشەكانی هەرێم و بەغداد دەكەن.

رۆژی یەکشەممە (10/2/2019) وەفدێكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی عەبدوڵا زەیدی سەركردە لە رەوتی حیكمە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردو لە کۆبونەوەیەکدا پەیوەنیدەكانی نێوان هەردولا و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پرسی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێكرا.

لە دوای کۆبونەوەکە عەبدوڵا زەیدی، سەرۆكی وەفدی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی راگەیاند، گۆڕان هێزێكی نزیكە لەرەوتی حیكمە و هاوپەیمانی چاكسازی، بە پێویستیشی زانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا بەهێزتر بكرێن.

لای خۆشیەوە د.یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لێكچونی زۆر لە نێوان پەیكەری رێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان و رەوتی حیكمەدا هەیە، بەتایبەتی لەروی بەكارخستنی تواناكانی گەنجان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێروانینی بزوتنەوەی گۆڕان و رەوتی حیكمە لەبارەی كێشەكانی هەرێم و عێراق لەیەكتر نزیكە.


هەواڵی زیاتر