وته‌بێژی بزوتنه‌وەی گۆڕان: گۆڕان هه‌ولێر بۆ هیچ حزب و هێزێكی سیاسی جێناهێڵێت
26/09/2021
وته‌بێژی بزوتنه‌وی
گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: شاری هه‌ولێر سه‌نته‌رێكی گرنگی سیاسه‌تكردنه بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان شاره‌كه بۆ هیچ حزب و هێزێكی سیاسی به‌جێناهێڵێت و ده‌شڵێت: له هه‌ولێره‌وه
گۆڕانگاری ده‌كرێت و پێگه كورد و نوینه‌رانی كورد به‌هێز ده‌بێت.
دلێر عه‌بدولخالق،
وته‌بێژی بزوتنه‌وی گۆڕان رایگه‌یاند: شاری هه‌ولێر سه‌نته‌رێكی گرنگی سیاسه‌تكردنه
ویستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستكردنی پایته‌ختێكی به‌هێزه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ
به‌غدا له‌گه‌ڵ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌نییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
و حكومه‌تی عێراق، چونكه هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له
چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ‌دا ئاسایی بێت ژیان و موچه و بژێوی خه‌ڵك باشتر ده‌بێت
و سه‌قامگیری ئابوری و سیاسی و ئه‌منی خزمه‌تگوزاری باشتره، كه له‌كارنامه‌ی
هاوپه‌یمانی كوردستان خه‌جتی لێكراوه‌ته‌وه.
وتیشی: حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی پێشمه‌رگه تێكۆشه‌ره‌كانی
هه‌مولایه‌نه سیاسیه‌كان و قوربانیدان و كۆڵنه‌دانی میله‌تی كورده، حكومه‌تی هه‌رێمی
موڵكی لایه‌نێك نیه و هه‌مومان خه‌باتمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئازادی بۆ خه‌ڵك
ده‌سته‌به‌ر بكات نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، نابێت ئه‌وانه‌ی تراژیدیایان به‌سه‌ر میله‌تدا
هێناوه و خه‌ڵكی كوردستانیان ئه‌نفال و جینۆساید
كردوه له‌م ناوچه داڵده‌بدرێن و ئازادبن، به‌ڵام خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر
ئازاد نه‌بن.
دلێر عه‌بدولخالق،
وته‌بێژی بزوتنه‌وی گۆڕان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبونی
مه‌ودای ئازادییه له هه‌رێمی كوردستان و
شاری هه‌ولێر، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شاری هه‌ولێر بۆ هیچ حزبێكی سیاسی به‌جێناهێڵێت،
چونكه ره‌وانشاد كاك نه‌و‌شیروان مسته‌فا
به‌وجۆره په‌روه‌رده‌ی كردوین كه له هه‌ولێره‌وه گۆڕانگاری ده‌كرێت و پێگه‌ی
كورد و نوینه‌رانی كورد له‌به‌غدا به‌هێز
ده‌بێت.