گۆڕان و پارتی لە کۆبونەوەدان
14/02/2019
کەمێک پێش ئێستا،
کۆبونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان لە شارۆچکەی پیرمام دەستیپێکرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بارەگای
مەکتەبی سیاسی پارتی لە شارۆچکەی پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر،
کۆبونەوەی شاندو دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان
دەستی پێکرد.
پەیامنێری (سبەی)
رایگەیاند: وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەکی نوسراوی پێیە بەناونیشانی "پڕۆژەی
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چوار ساڵی داهاتو"، سەبارەت کە دیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ
حوکمڕانی لەماوەی کابینەی نوێ لە خۆدەگرێت.
وتیشی
:"پڕۆژەکە لەسەر سێ ئاستە، ئەوانیش سیستمی حوکمڕانی و پەیوەندییەکانی دەرەوە
و ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان".
ئاماژەی بەوەکرد؛ وەڵامی
پارتی بۆ ئەو پڕۆژەیە، بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان یەکلایی دەکاتەوە بۆ بەشداریی کردن
لە کابینەی نوێی حکومەت، یان بە پێچەوانەوە.
بڕیارە سبەینێ
هەینی وەفدی پارتی سەردانی شاری سلێمانی بکات بۆ درێژەدان بە دانوستانەکانی
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و ئەنجامی ئەو دانوستانانەش کاریگەریی دەبێت لە سەر
دانیشتنەکەی رۆژی (18)ی مانگی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی
پەرلەمان و دواتر دەستکردن بە رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
پیرمام/ بڕیار نامیق