راگەیەندراوێک لە رایەڵەى پارێزەرانەوە
30/11/2021
رایەڵەی پارێزەران داواى ئازادکردنی دەسبەجێ و بێ مەرجی ئەو
پارێزەر و خوێندکارانە دەکات کە بەهۆى خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى رابردوەوە
دەستگیرکراون لەگەڵ گرتنەبەری
رێکاری یاسایی دژی هەمو ئەو کەسانەی کەدەستیان هەبوە لە ئازاردان و توندوتیژی بەرامبەرخۆپیشاندەران .
رایەڵەی پارێزەرانى
بزوتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێک لەبارەى دۆخى دواى خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى
رابردو بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە؛ ژمارەیەک لەخۆپیشاندەردەستگیرکراون
لەناویشیاندا براو هاوپیشەمان پارێزەر (ئەردەڵان فاتیح بەرزنجی) کە تائێستا دەستبەسەرە
و ئازادنەکراوە، "پێویست بوو سەندیکای پارێزەران وەک مەرجەعی یاسایی و پیشەیی
هاوپیشەمان هەڵوێستی جدی بۆ پشتگیری و ئازادکردنی هەبوایە، ئێمە ئیدانەی ئەو دەستگیرکردنە
دەکەین و بەپێچەوانەی یاساو مافی مرۆڤ و ئازادییە کەسی و دەستورییەکانی دەزانین و
پشتگیری تەواوی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی".
دەقى راگەیەندراوەکە:
بەناوی خوای گەورەو
میهرەبان
ڕاگەیەندراوێک بۆ
ڕای گشتی
لای هەمووان
ئاشکرایە بارودۆخێکی نەخوازراو شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتۆتەوە لەوچوارچێوەیەشدا
ژمارەیەک لەخۆپیشاندەر دەستگیرکراون لەناویشیاندا
براو هاوپیشەمان پارێزەر (ئەردەڵان فاتیح بەرزنجی) دەستگیرکراوە کە تائێستا دەستبەسەرە
و ئازادنەکراوە و چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە لەکاتێکدا ناوبراو ئەندامی سەندیکای
پارێزەرانی کوردستانە و پارێزبەندی یاسایی هەیە و پێویست بوو سەندیکای پارێزەران وەک
مەرجەعی یاسایی و پیشەیی هاوپیشەمان هەڵوێستی جدی بۆ پشتگیری و ئازادکردنی هەبوایە
و بە ئەرکی خۆی هەڵبستایە ، ئێمە لێرەدا بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستگیرکردنە دەکەین
و بەپێچەوانەی یاساو مافی مرۆڤ و ئازادییە کەسی و دەستورییەکانی دەزانین و پشتگیری
تەواوی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانین ، داواکارین :
١- ئازادکردنی دەسبەجێ و بێ مەرجی هاوپیشەمان
و سەرجەم خوێندکارە دەستگیرکراوەکان .
٢- گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی هەموو ئەو
کەسانەی کەدەستیان هەبووە لە ئازاردان و توندوتیژی بەرامبەرخۆپیشاندەران .
٣- هەڵگرتنی ڕەوشی بەسەربازگەکردنی سەرجەم
شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کۆتایی هێنان بەڕەشبگیری و ئەو دۆخە نائاساییەی
سەپێنراوە .
بەپێچەوانەوە لە
ئەگەری جێبەجێ نەکردنییان دا هەڵوێستی توندترمان دەبێت .
ڕایەڵەی پارێزەرانی
بزوتنەوەی گۆڕان
٣٠-١١-٢٠٢١