شاندێکی مەڵبەندی دهۆکى یەکگرتوى ئیسلامى سەردانی مەکۆی بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن

02/02/2022

شاندێکی مەڵبەندی دهۆکى یەکگرتوى ئیسلامى بە مەبەستى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و دەربڕینى سوپاسگوزارى، سەردانی مەکۆی بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢/٢/٢٠٢٢) بە مەبەستی گەیاندنى سوپاس و پێزانی گۆڕانخوزان لە دهۆک و پشتیوانیکردنى کاندیدی یەکگرتو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەران، سەردانى مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد لە دهۆک، لە دیدارەکەدا دۆخى سیاسى و گوزەرانى هاوڵاتییان و قەیرانەکان و رێگاکانى چارەسەر تاوتوێ کران.

شاندەکەى مەڵبەندى دهۆکى یەکگرتوى ئیسلامى پێکهاتبون لە سەعید عەلی عەبو بەرپرسی مەڵبەند و جەمال کۆچەر ئەندامى ئەننجومەنى نوێنەران و لەلایەن موئەید ئەحمد باژێروانی مەکۆی دهۆک پێشوازییان لێکرا.


هەواڵی زیاتر