دلێر عەبدولخالق: پێویستە هەرێم خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆی نیشتیمانیی و پەیوەندی هاوسەنگ و سەربەخۆ بێت

14/03/2022

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بۆ پاراستنى هەرێمی کوردستان و شاری ھەولێر لە هێرش، پێویستە هەرێم خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆیی نیشتیمانیی تایبەت بەخۆی و پەیوەندی هاوسەنگ و سەربەخۆی هەبێت لەگەڵ دەوڵەتانی ئێران و تورکیا، وڵاتانی دیکەی خاوەن هەژمون و بەرژەوەندی.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بۆئەوەی هەرێمی کوردستان و شاری ھەولێر لە هێرش و پەلاماری زیاتر بپارێزین، پێویستە هەرێم خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆیی نیشتیمانی تایبەت بەخۆی بێت و "لە ململانێ هەرێمایەتیەکان خۆی هەڵنەواسێ بەلایەک و دژی لایەکی تر و پەیوەندی هاوسەنگ و سەربەخۆی هەبێت لەگەڵ دەوڵەتانی ئێران و تورکیا، وڵاتانی دیکەی خاوەن هەژمون و بەرژەوەندی".

هەروەک ئاماژە بەوە دەکات لەپێناو رێگریی لە دوبارە بونەوەى ئەنجامدانى هێرش بۆ سەر هەرێمى کوردستان، دەبێت بەرژەوەندی نەتەوەیی بخرێتە پێش بەرژەوەندی حیزبی و کەسی، لەو چوارچێوەیەش لەگەڵ ئەکتەرە دەرەکیەکان مامەڵە بکرێت و دەشڵێت:پێویستە پارتی و یەکێتی پارێزگاری لە سەربەخۆیی سیاسەتی هەرێمی کوردستان بکەن بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ و دەوڵەتە زلهێزەکان".


هەواڵی زیاتر