رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى گۆڕان: دابەشبونی پارتی و یەکێتی بەسەر دو بەرەی دژ بەیەک یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی ستەمدیدە

26/03/2022



رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ دابەشبونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە.

دلێر عەبدولخالق، رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانیی بزوتنەوەى گۆڕان گەڕانەوە بۆ زۆرایەتی لە عێراق بە کۆتایی ئەو سەرەتایە ناو دەبات کە کورد ھەیەتی و دەڵێت: دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە.

ئاماژە بەوەش دەکات؛ ئەم دو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم؛ ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر رێکخراو.

هەروەک ئەوە دەخاتەڕو؛ لە دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە بۆ راپەڕینی ١٩٩١ بۆ پرۆسەی رزگاری عێراق، کورد تەنھا ئەوکاتانە لە (چەوساندنەوە و کوشت و کوشتار) رزگاری بوە و بڕێک دەستکەوت و بەرھەمی چنیوەتەوە؛ کە جۆرێک لە سازان و ھاوسەنگی و ھاوبەشی لە دەزگای بڕیاردانی سیاسیی عێراق ھەبوە و دەشڵێت: گەڕانەوە بۆ حکومەتی زۆرینە و دروستکردنەوەی سیاسیی ڕەھا و توڕدانی پرەنسیپی سازان؛ دەرگای مەترسیە گەورەکە بە رووی کورد و چارەنوسی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەمەش ئۆباڵی مێژویی لە ئەستۆی بڕیاربەدەستانی پارتی و یەکێتیە".


هەواڵی زیاتر