گۆڕان و کۆمەڵ کۆبونەوە

17/02/2019

وەفدێکی باڵای
بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاری پێکەوەیی
و هەماهەنگی هەردو لایەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری‌
گشتی‌ و جه‌لال جه‌وهه‌ر و شۆڕش حاجی‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندنی بزوتنه‌وه‌ی‌
گۆران، سەردانی‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی کرد لە
سلێمانی.

وه‌فده‌كە له‌لایه‌ن عەلی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌وه‌ پێشوازیان لێکرا.

پەیامنێری (سبەی) رایگەیاند: سەردانەکە بەمەبەستی گفتوگۆ کردنە لەسەر
رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و
کاری پێکەوەیی نێوان هەردو لایەن لەسەر ئاستی سیاسی و خەباتی پەرلەمانیی.


هەواڵی زیاتر