ژورى رۆژنامەوانى و میدیاکارى ئەنجومەنى قەزاکان ئامادەکارییەکانى کۆنفڕانسى نیشتمانى تاوتوێ دەکەن

04/06/2022

ژورى رۆژنامەوانى و میدیاکارى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان دواین پێشهاتەکان و ئامادەکارییەکانى کۆنفڕانسى نیشتمانى و میکانیزمەکانى خۆڕێکخستنەوە تاوتوێ دەکەن.

لە درێژەى ئامادەکارییەکان بۆ خێراکردنى هەنگاوە کردارییەکان بۆ بەستنى کۆنفڕانسى نیشتمانى، ئەمڕۆ شەممە (2022/6/4)، ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ بەڕێوەبەرى میدیاى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، دلێر عەیدولخالق رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى تیشکى خستەسەر دواین پەرە سەندنە سیاسییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان و، روانگەى بزوتنەوەى گۆڕان لەمەڕ پرسی رێکخراوەیی و ئامادەکارییەکان بۆ دوەم کۆنفرانس و، کەشی سیاسیی و ئابوری ھەرێم و رەنگدانەوەی ئەو دۆخەی لەسەر ژیانی خەڵک رونکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمو هەوڵ و ھەنگاوێکیان چڕکردوەتەوە بۆئەوەى لە نزیکترین دەرفتەندا کۆنفڕانسى نیشتیمانى ببەسترێت وەک یەکێک لە هەنگاوەکانى رێکخراوەیەکان بۆ بەخۆداچونەوە و خۆڕێکخستنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا میدیاى ئەنجومەنى قەزاکان راسپێردران کاراتر ئەرک و بەرپرسیارێتى سەرشانیان لە ئەنجومەنى قەزاکان بەڕێوەببەن و، هاوکارى و هەماهەنگیشیان لەگەڵ ژورى رۆژنامەوانى و دامەزراوەى میدیاى گۆڕان باشتر بێت بۆ گەیاندنى هەڵوێست و سەرنجەکان بۆ رایگشتی.

هاوکات، بەشداربوان و بەڕێوەبەری میدیای قەزاکان بە سەرنج و پێشنیازەکانیان بەشداریان کرد و دواتر لەلایەن هەریەک لە مامۆستا ئەرکان رەئوف و مامۆستا چۆلى ئەسعەد دو دەرسگوتارى زانستى بۆ چونیەتى دروستکردنەوەى پەیوەندییەکى پتەو لەنێوان میدیاکان و هاوڵاتیان پیشکەش کران و ئامادەبوان سەرنج و پێشنیازەکانیان خستەڕو.


هەواڵی زیاتر