قەڵادزێ، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆنفرانس و ئەنجومەنی قەزا و بەشێك لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان

19/06/2022

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2022/6/16)، کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى گۆڕان لەگەڵ ئەنجومەنى قەزاى قەڵادزێ (دەستەى بازنە و رایەڵەکان) و بەشێک لە هەڵسوڕاوانى سنورەکە بەڕێوەچو، بۆ تاوتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی كۆنفڕانس و وەرگرتنی راو پێشنیازی گۆڕانخوازان.

بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە و یەکێک لە هەنگاوەکانیشتنى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى بۆئەوەش نوێنەرایەتی لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس سەردانى ئەنجومەنى قەزاکان دەکات و را و سەرنجى هەڵسوڕاوان لە هەمو ناوچەکان وەردەگیرێت.

لەكۆبونەوەكاندا ژیان و گوزەرانی هاوڵاتتان و میكانیزمەكانی چارەسەر و رۆڵ و شیوازی كاركردنی نوێنەرانی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێیی و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت و دوایین ئامادەکاریی بەستنى کۆنفڕانسى نیشتمانى و خۆڕێکخستنەوە لە هەمو ئاستەکان، هەیکەلیەت و ستراتیژ و بەرنامەی كاری ئایندەی بزوتنەوەکەش دەخرێنە بەر باس.


هەواڵی زیاتر