رێگەپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆمیسیۆن: زۆرینە و پابەندبوون سەلماندی شەرعیەت و خاوەندارێتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكەیە كە بارەگاكەی لە گەڕەكی كوردساتە
26/05/2025
رۆڤان سەروەت، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان،
رایدەگەیەنێت؛ دوای بەستنی كۆنفڕانس لە (24ی5ی2025) كە ئێمە تێیدا زۆرینە بوین و
كەمینەیەك لەكاتی زانینی شكستهێنانیان لە پڕۆسە دیموكراسییەكە ئاژاوەیان دروست كرد، خاوەندارێتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئێمە یەکلابووەتەوە بۆ بە
دامەزراوەییكردنی بزوتنەوەكە.
رۆڤان سەروەت، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و
رێگەپێدراوی بزوتنەوەكە لە كۆمیسیۆن، پەیوەست بە دەرەنجامەكانی كۆنفڕانسی
بزوتنەوەی گۆڕان كە لە رۆژی شەممەی رابردوو (24ی5ی2025) بەڕێوەچوو، رایدەگەیەنێت؛ لە
چوارچێوەی رێنمایی و بڕیارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و بە ئامادەبوونی
نوێنەرایەتی دادگا و پارێزگا و وەزارەتی ناوخۆ كۆنفرانسمان بەست و تێیدا نوێنەری
كۆمیسیۆن بە ئامادەبوونی نوێنەری هەردو ئاڕاستەی ناو كۆنفڕانس سەرژمێرییان كرد و (860)
ئەندام ئامادە بوون، لەو ژمارەیەش (491) ئەندامیان لەگەڵ ئێمە و ئاڕاستەی بە
دامەزراوەییكردنی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەكی كەمینەش كە (369) كەسیان ئامادەبوو
سەر بەو بەرەیەبوون كە ئاژاوەیان نایەوە.
رێپێدراوی
بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات؛ بەپێی كۆبونەوەی رۆژی پێش كۆنفرانس كە لە ئۆفیسی پارێزگای
سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەری هەردولا بەڕێوەچوو وە كۆنووسەكیمان واژۆ كردووە،
بە دەق هاتوە: هەر لایەك هەوڵی ئاژاوە بدات دەبێت بەرپرسیارێتی تێكدانی كۆنفڕانس
لەئەستۆ بگرێت، بەڵام دیارە ئەو ئاڕاستەیەی دیكە كە زانیان كەمینەن و پڕۆسەكە لە
بەرژەوەندی ئێمە و دامەزراوەییكردنی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی دێت لەناو خۆیاندا
ئاژاوەیان نایەوە بۆئەوەی پڕۆسەكە بە ئەنجام نەگات، سەرۆكی لیژنەی نێردراوی كۆمیسیۆنیش
لەسەر بنەمای نوسراوە واژۆكراوەكەی پێشو بە ئاشكرا لەناو هۆڵەكەوە كە بە فیدیۆ تۆمار
كراوە بە روون و راشكاوی و ناوهێنان، دەستی بۆ گروپەكەی دیكە راكیشا و رایگەیاند: بەهۆی
ئاژاوەی ئەو گروپەی دیكەوە كۆنفرانس رادەگرێت.
ئەندامەكەی
جفاتی نیشتمانی دەڵێت: بەپێی رووداوەكانی ناو كۆنفڕانس بە شاهێدی لایەنە
پەیوەندیدار و چاودێرەكان، لە کۆنفرانسدا بۆ هەمووان دەركەوت كە زۆرینەی ڕەها و خاوەندارێتی
و دامەزراوەكان لای ئەو گروپەیە كە بڕوای بە دامەزراوەییكردنی بزوتنەوەی گۆڕان
هەیە واتە لای مەكۆی سەرەكی گۆڕانە كە بارەگاكەی لە گەڕەكی كوردساتە و کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکانیش سوپاسی ئێمەیان کرد كە دانمان بەخۆماندا گرتووە و پابەند بوین،
گروپەکەی تریشیان وەک کەمینەی ئاژاوەچی خستە ناو ڕاپۆرتەکانیان.