شارەزوور، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆنفرانس و ئەنجومەنی قەزا و بەشێك لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان

19/06/2022

ئەمڕۆ شەممە(۱٨/٦/٢٠٢٢)، کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى گۆڕان لەگەڵ ئەنجومەنى قەزاى شارەزوور و بەشێک لە هەڵسوڕاوانى سنورەکە بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی كۆنفڕانس و وەرگرتنی راو پێشنیازی گۆڕانخوازان.

بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە، یەکێک لەهەنگاوەکانیشى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس سەردانى ئەنجومەنى قەزاکان دەکات بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبونەوە و وەرگرتنی را و سەرنجى هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان.

لەكۆبونەوەكەدا ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و میكانیزمەكانی چارەسەر و رۆڵ و شیوازی كاركردنی نوێنەرانی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێیی و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دوایین ئامادەکاریی بەستنى کۆنفڕانسى نیشتمانى و خۆڕێکخستنەوە لە هەمو ئاستەکان، هەیکەلیەت و ستراتیژ وپەیڕەوپرۆگرامو بەرنامەی كاری ئایندەی بزوتنەوەکەش خرایە بەر باس.


هەواڵی زیاتر