کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان
18/06/2022
ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان دواین ئامادەکارییەکانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان و رەوشى ژیانى هاوڵاتیان تاوتوێ دەکات.
رۆژى چوارشەمە (٢٠٢٢/٠٦/١٥) ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی هێمن شێخانی، باژێروانى قەزاى هەولێر و دەستەى بازنە و رایەڵەکان کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ لەربارەی دوایین ئامەدەکاریەکان بۆ کۆنفڕانسی نشتیمانی و بارودۆخی هەرێمی کوردستان کرا.