دەربەندیخان؛ كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆنفرانس و ئەنجومەنی قەزا و بەشێك لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان
20/06/2022
ئەمڕۆ دوشەممە(٢٠/٦/٢٠٢٢)، کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى گۆڕان لەگەڵ ئەنجومەنى قەزاى دەربەندیخان و بەشێک لە هەڵسوڕاوانى سنورەکە بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی كۆنفڕانس و وەرگرتنی راو پێشنیازی گۆڕانخوازان.
بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە، یەکێک لەهەنگاوەکانیشى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس سەردانى ئەنجومەنى قەزاکان دەکات بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبونەوە و وەرگرتنی را و سەرنجى هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان.
لەكۆبونەوەكەدا ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و میكانیزمەكانی چارەسەر و رۆڵ و شیوازی كاركردنی نوێنەرانی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێیی و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دوایین ئامادەکاریی بەستنى کۆنفڕانسى نیشتمانى و خۆڕێکخستنەوە لە هەمو ئاستەکان، هەیکەلیەت و ستراتیژ وپەیڕەوپرۆگرامو بەرنامەی كاری ئایندەی بزوتنەوەکەش خرایە بەر باس.