هەولێر؛ شاندێکى بزوتنەوەى ئیسلامى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات

21/06/2022


بزوتنەوەى گۆڕان و بزوتنەوەى ئیسلامى لە هەولێر، تاوتوێى پتەوکردنى پەیوەندییەکانیان و جەخت کردنەوە دەکەن لە پاڵپشتیکردنى داواکانى هاوڵاتیان لە دابینکردنى پێداویستى و خزمەتگوزارییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/6/2022)، وەفدێکی بزوتنەوەی ئیسلامی کە لە کەمال زراری بەرپرسی مەڵبەندى هەولێر و شاندێکى یاوەرى پێکهاتبون، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە هەولێر و لەلایەن هێمن شێخانی باژێروانى هەولێرى بزوتنەوەى گۆڕان و شاندێکى مەکۆوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا  دۆخى سیاسی و ئابورى و قەیرانەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا و گفتوگۆ کرا لەبارەى پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردولا و جەخت کردنەوەى داکۆکى و پاڵپشتى داواکانى هاوڵاتیانى کوردستان و شارى هەولێر لە دابینکردنى خزمەتگوزارییەکان.


هەواڵی زیاتر