دەستەی ئەنجومەنی بەریتانیا و بەشێك لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان کۆدەبنەوە
27/06/2022
ئەنجومەنی
بەریتانیا و بەشێک لە هەڵسوڕاوانى گۆشەی بەریتانیا لە رێگای وێبناری (زووم) بۆ
تاوتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی دوەم كۆنفڕانسی نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان و
وەرگرتنی راو پێشنیازی هه ڵسوڕاوان کۆدەبنەوە.
فوئاد جەمال
سەلام بەرپرسی گۆشەی بەریتانیا، ئاماژەى بە ئامانجی کۆبونەوەکە و هەنگاو و
ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى رونکردەوە و داوای لە هەڵسوڕاوان کرد
راشکاوانە سەرنج و پێشنیار و تێبینیەکانیان لەسەر دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی دەرببڕن
و لاى خۆیانەوە گۆڕانخوازان جەختیان لە پێویستیی دەستنیشانکردنى كێشەكان و دۆزینەوەى
چارەسەری ریشەیی کردەوە لە ماوەیەكی زەمەنی دیاریكراودا بەتایبەت دۆخى ناوخۆیی و
ئەوەش دوپاتکرایەوە کە هەنگاو بۆ چارەسەر بنرێت و ئەو پەیامە بگەیەنرێتە هەموان کە
گۆڕان بە پێچەوانەی هێزە نەریتەوانەكان، لەئاست كێشەكانیدا دۆشدانامێنێ و بەقەدەریان
ناسپێرێت، بەڵكو بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە و كاری جدی بۆ چارەسەركردنیان
دەكات، ئەوكاتە ئەم خیتاب و هەنگاوە ئازایانەیە وا دەكات ئومێد بۆ دەنگدەرانى
کوردستان بگەڕێنێتەوە.
لە
کۆبونەوەکدا هه ڵسوڕاوان بە راشکاوی سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەڕو، سەرجەم بۆچون
و پێشنیار و سەرنجەکان ئاڕاستەى لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی
دەکرێت.