شەقڵاوە، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆنفڕانس و ئەنجومەنی قەزا و ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان بەڕێوەچو
28/06/2022
لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆبەستنی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٨ لە مەکۆی شەقڵاوە، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکاری دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوانی سنورەكەو ئەنجومەنی قەزا بەڕێوەچو.
کۆبونەوەکە بەبەشداری هەڵسوڕاوانی سنورەکە ئەنجامدرا ، تێدا بۆچون و پێشنیار و سەرنج و تێبینیەکان کە گوزارشتبون لە دۆخی ژیانی خەڵک و ئامانجە باڵاکانی بزووتنەوەی گۆڕان ، لەلەیەن هەڵسوڕاوانەوە خرانەڕو هاوكات ڕاسپاردەكان. بۆ راپۆرتی لیژنەی باڵا گەڵاڵە كران .
ئەوەلەكاتێكدایە، بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە، یەکێک لەهەنگاوەکانیشى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس سەردانى ئەنجومەنى قەزاکان دەکات و را و پێشنیاری گۆڕانخوازان وەردەگرێت.